6 هۆكار..بۆچی ئیسرائیل پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر ره‌فه‌ح سه‌ره‌ڕای رازینه‌بوونی واشنتۆن؟
وێستگه نیوزـ
ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات ئیسرائیل له ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح له سنوری كه‌رتی غه‌ززه په‌شیمان بكاته‌وه. به‌ڵام ئیسرائیل ده‌ڵێت گوێی لێ ناگرین و هێرشكردن و ده‌ركردنی حه‌ماس له شاری ره‌فه‌ح، بۆ ئێمه زۆر گرنگه.
ئیداره‌ی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هیواداره به‌رپرسه گه‌وره‌كانی ئیسرائیل كه له رۆژانی داهاتودا سه‌ردانی واشنتۆن ده‌كه‌ن، رازی بكات به‌وه‌ی له‌ناوبردنی حه‌ماس، پێویستی به هێرشێكی زه‌مینی ته‌واوه‌تی نییه بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جورناڵ، به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ره‌فه‌ح، بگۆڕدرێت بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌ك، تووڕه‌یی جیهان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئیسرائیل له غه‌ززه، زیاتر بكات.
به‌ڵام ئیسرائیل پلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ره‌فه‌ح داده‌نێت و دژایه‌تی بۆچوونی ئه‌وروپا ده‌كات. به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه، دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه وا ده‌كات ئیسرائیل په‌لاماری ره‌فه‌ح بدات.
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، رۆژی هه‌ینی رابردوو رایگه‌یاند سوپای ئیسرائیل، به هاوكاری ئه‌مریكا یان بێ هاوكاری ئه‌و، ئۆپه‌راسیۆنه زه‌مینییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح، ئه‌نجامده‌دات.
ناتانیاهۆ ده‌ڵێت: "به‌بێ چوونه ژووره‌وه بۆ ره‌فه‌ح و له‌ناوبردنی چه‌كداره‌كانی ئه‌وێ، هیچ رێگایه‌كی دیكه‌مان بۆ شكستهێنان به حه‌ماس، له‌به‌رده‌ستدا نییه".
*دانی ئۆرباخ، مێژوونووسی سه‌ربازیی له زانكۆی عیبری له قودس ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بییه‌وێت ئه‌و یاخیبوونه دامركێنێته‌وه كه حه‌ماس له غه‌ززه رابه‌رایه‌تی ده‌كات، بۆ ئه‌وه كۆنترۆڵكردنی ره‌فح مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه. یاخیبوون ته‌نها ئه‌و كاته چڕده‌بێته‌وه و په‌ره‌ده‌سێنێت، ئه‌گه‌ر په‌ناگای سه‌لامه‌تی هه‌بێت".
*ئیسرائیل ده‌ڵێت حه‌ماس چه‌ندین ساڵه، ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح و ناوچه سنورییه‌كه‌ی نێوان غه‌ززه و میسر، بۆ به‌قاچاخبردنی چه‌ك به‌كارده‌هێنێت.
*به‌هۆی چه‌قبه‌ستنی شه‌ڕی غه‌ززه‌وه، سه‌ركردایه‌تی ئیسرائیل له‌ناوه‌وه‌ی وڵاته‌كه، دووچاری ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه.
*دوو دڵی ناتانیاهۆ له ئه‌نجامدانی بڕیاره قورسه‌كه، به‌وه‌ی كێ ده‌بێت حوكمی غه‌ززه بكات، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی حه‌ماس بووه هۆی دروستكردنی گرژی له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل كه ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌یه هۆشداریداوه له‌وه‌ی بۆشایی سیاسی له‌غه‌ززه، سود به حه‌ماس ده‌گه‌یه‌نێت.
*خاتو سه‌نام فاكێل توێژه‌ر له كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له سه‌نته‌ری تشاتام هاوس بۆ توێژینه‌وه كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه، ده‌ڵێت: له‌توپه‌تكردنی جه‌سته‌ی حه‌ماس، ده‌رفه‌تی بینین/ فرصا بصریه ده‌به‌خشێت به ئیسرائیل سه‌ركه‌وتن رابگه‌یه‌نێت.
*یاكۆف ئه‌میدرۆر راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به ناتانیاهۆی وتووه: "سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا له‌وه تێناگه‌ن، دوای هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ر، جه‌ماوه‌ری ئیسرائیل به تووندی پشتگیری بیرۆكه‌ی له‌ناوبردنی حه‌ماس ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ی حه‌ماس هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ریان، بۆیه باجه رۆحییه‌كه‌ی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان هه‌رچییه‌ك بێت ده‌یده‌ن. له كۆتایدا پێویسته له‌سه‌رمان بڕۆین بۆ ئه‌وێ و هێز و توانا سه‌ربازییه‌كه‌ی حه‌ماس له ره‌فه‌ح تێكبشكێنین"
قه‌یرانێكی مرۆیی
ره‌نگه شه‌ڕی ره‌فه‌ح، ببێته هۆی دروستبوونی قه‌یرانێكی مرۆیی له كه‌رتی غه‌ززه، چونكه شاره‌كه خاڵی سه‌ره‌كی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی یارمه‌تییه خۆراكی و پزیشكییه‌كانه كه خۆی له‌خۆیدا یارمه‌تییه‌كی كه‌م و سنورداره. رێكخراوه فریاگوزارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێن كه‌رتی غه‌ززه به‌ره‌و برسییه‌تی ده‌ڕوات و پزیشكه‌كان رایانگه‌یاندووه له باكوری غه‌ززه، چه‌ندین حاڵه‌تی مردن به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه روویداوه.
بڕیاره دوو له گه‌وره به‌رپرسانی ئیسرائیل كه له ناتانیاهۆوه نزیكن و بریتین له رۆن دێرمه‌ر و تساحی هانگبی راوێژكاری ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی، له رۆژانی داهاتوودا، سه‌ردانی كۆشكی سپی بكه‌ن و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت ئیداره‌ی بایدن، به‌رنامه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حه‌ماس، له شاری ره‌فه‌ح هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، حه‌ماس هه‌وڵده‌دات له‌به‌رده‌م توانا جه‌نگییه‌كه‌ی ئیسرائیل خۆڕاگربێت و له میانه‌ی مانه‌وه‌ی له ژیاندا، سه‌ركه‌وتن رابگه‌یه‌نێت.
له‌م باره‌یه‌وه شرۆڤه‌كارانی خۆرئاوا، هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی زیاتری سه‌ركه‌وتنی ته‌كتیكی ئیسرائیل له ره‌فه‌ح، وه‌ك تێكشكاندنی یه‌كه‌كانی حه‌ماس له‌وێ، وه‌ك پێویست سه‌ركه‌وتنی ستراتیژیی هه‌میشه‌یی لێناكه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر دواتر حه‌ماس بتوانێت سه‌رله‌نوێ خۆی رێكبخاته‌وه.
PM:10:06:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت