زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی بۆ ئه‌مریكا ئاشكراده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی وتووێژه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ئه‌مریكا گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاینده‌ی هه‌ردوو وڵات دوای كشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
باسم ئه‌لعه‌وادی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (ئینا)ی وت: "كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌وه‌ری یه‌كه‌می وتووێژه‌كان ده‌بێت، پاشان ده‌چێته سه‌ر په‌یوه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان و بنه‌مایه‌كی یاسایی ته‌واو له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هه‌یه".
وتیشی: "له نێو ئه‌و دۆسێیانه‌ی كه له‌م سه‌ردانه‌دا باس ده‌كرێن، فایلی دارایی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به بڕیاره‌كانی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بانكه عێراقییه‌كان و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر عێراقه‌وه".
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق روونیشیكرده‌وه كه "دۆسێی هه‌رێمی و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی غه‌ززه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌خرێته نێو گفتوگۆكانه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌یه‌وێت ئه‌م سه‌ردانه سه‌ركه‌وتوو بێت و ئه‌نجامێكی واقیعی و كاریگه‌ر به‌رهه‌م بهێنێت كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی عێراق هه‌بێت".
باسم ئه‌لعه‌وادی راشیگه‌یاند كه "بڕیاربوو سه‌ردانه‌كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوو واتا 2023 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی غه‌ززه و كاردانه‌وه‌كانی سه‌ردانه‌كه دواكه‌وت".
.پێشتر نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ڕۆژی دووشه‌ممه 15ی نیسانی 2024 محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر بانگهێشتی جۆزێف بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ره‌و واشنتۆن به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه".
PM:05:47:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت