د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: پاشه‌كه‌وت و لێبڕین و خه‌رجنه‌كردنی موچه بایكۆتی ناچاریی ده‌هێنێته‌كایه‌وه
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی
وێستگه‌نیوز-
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ند موچه و بوجه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی به بارمته‌گرتووه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پاشه‌كه‌وت و لێبڕین و خه‌رجنه‌كردنی موچه بایكۆتی ناچاریی ده‌هێنێته‌كایه‌وه.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "(كاسه‌ی پڕ ئاشتیی ماڵه)، به بارمته‌گرتنی خه‌ڵك و خاك و ژیان و كار‌و بژێویی و موچه‌و بوجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ندو به كه‌مته‌رخه‌میی و سه‌ركه‌شیی و بێباكیی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان و به ده‌ستتوه‌ردانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی، ته‌واوكردنی جینۆسایدی خه‌ڵكی كوردستان و زیادكردنی ئیكۆسایدو ئیكۆنۆمیكساید و بایۆسایده بۆ پرۆسه‌ی پاكتاوكردنی ڕه‌سه‌نترین دانیشتووانی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌و، له باربردنی ئارامیی ده‌رونیی تاك و ئاسایش و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سه‌قامگیریی گشتییه".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت: "چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌و قه‌یرانه قوڵه‌كانی دارایی و ئابوریی له ده ساڵی ڕابردوداو به ئێستاشه‌وه، گه‌وره‌ترین زیانی به خه‌ڵكی كوردستان و داموده‌زگاكان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان گه‌یاندووه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "پاشه‌كه‌وت و لێبڕین و كه‌مكردنه‌وه‌و خه‌رجنه‌كردنی موچه له ڕۆژژمێری مانگانه‌ی خۆیدا؛ پابه‌ندیی كارگێڕیی ناهێڵێت و بایكۆتی ناچاریی ده‌هێنێته‌كایه‌وه‌و ڕاژه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌كده‌خات و مانایه‌ك بۆ دامه‌زراوه حكومییه‌كان ناهێڵێته‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه هاوكات "زیانی گه‌وره‌یش له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌دات، په‌یوه‌ندیی و متمانه‌ی نه‌ك ته‌نها خه‌ڵك به حكومه‌ت ناهێڵێت، به‌ڵكو پابه‌ندیی و په‌یوه‌ندیی و متمانه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش به خودی حكومه‌ت له‌به‌ینده‌بات، شیرازه‌ی خێزان ده‌پچڕێنێت و مانا بۆ هیچ شتێك ناهێڵێته‌وه".
پارێزگاری سلێمانی نووسیویشیه‌تی: "ده‌مانووت؛ داهات و دارایی و موچه‌و بوجه تێكه‌ڵی ململانێ سیاسییه‌كانتان مه‌كه‌ن؛ نه‌تانبیست، ئێستا كه تێكه‌ڵتان كردووه؛ ده‌بێت ئیراده‌و توانستی ئه‌وه‌تان هه‌بێت كه به خێرایی له ڕووی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن".
ناوبراو داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات كه "ده‌ست له قۆرخكردنی داهاتی گشتیی هه‌ڵبگرن و ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه و بوجه خزمه‌تگوزارییه‌كان بكه‌نه‌وه و كۆتایی به به‌تاڵكردنی كاسه‌ی ماڵان و به‌تاڵانبردنی داهات و سامانی گشتیی بێنن، بۆ ئه‌وه‌ی مانایه‌ك بۆ حوكمڕانیی و ئاشتیی و ئاسایش و ئابوریی و ئاوه‌دانیی؛ بگه‌ڕێته‌وه".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر راشیگه‌یاند كه "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دور له خواست و ئه‌جێنداو ململانێی هه‌موو حیزبه‌كان؛ دارایی دارای خۆی ڕێكبكاته‌وه‌و، بچێته به‌غدا و بچێته شوێنه‌كانی تر‌و شه‌ڕی داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك بكات و، خۆی له قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه ناوخۆییه‌كان؛ دوربخاته‌وه".
PM:02:30:24/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت