كه‌شناسی هه‌رێم: بارانی به‌ لێزمه‌ ده‌بارێت و هه‌وره‌ بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت


وێستگه‌نیوزـ

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌ لێزمه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌وره‌ بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.


به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئاداری 2024، ئاسمان هەوردەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ و ئەگەرى بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لە دواى نیوەڕۆ لە ئەنجامى کاریگەرى دوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور و کەنداوی عەرەبی شەپۆلێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، کاریگەرى ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم دەست پێدەکات، لە ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە و باشوورى پارێزگاى سلێمانى باران بارینى بەلێزمە و هەورە تریشقە دەبێت و باران بارینى بەراورد لەگەڵ ناوچەکانى تر زیاتر دەبێت، بڕی باران بارینى پێشبینى کراو لەسنوورى ئیدارەى گەرمیان لە نێوان 35 ملیمه‌تر تا 45 ملیمه‌تر دەبێت.

ده‌شڵێت: "کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا کاتەکانى بەرە بەیانى رۆژى دووشەممە بەردەوام دەبێت. لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى راپەڕین و سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ باران بارین کەمتر دەبێت، لە ناوچە سنوورییەکان و لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت".

له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ هاتووه‌، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
 

له‌ باره‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 25ی ئاداری 2024، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند: کاریگەرى ئەم شەپۆلى باران بارینە بەردەوام دەبێت لە سەر ناوچەکەمان تا کاتەکانى بەرە بەیان هەروەها لە ئەنجامى گاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە و ئەگەرى تەزرە بارین لە کاتەکانى بەرەبەیان لە هەندێ ناوچە هەیە، لە دواى نیوەڕۆ بارانبارین کۆتایى دێت و کەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:

هەولێر: 15

سلێمانی: 13

دهۆک: 15

زاخۆ: 15

هەڵەبجە: 14

کەرکوک: 17

سۆران: 12

حاجی ئۆمەران: 4

گەرمیان: 18


PM:12:07:24/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو