ئیسرائیل تاووتوێی داواكارییه‌كی حه‌ماس ده‌كات سه‌باره‌ت به سه‌ركرده‌كانی
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی ئیسرائیل تاووتوێی داواكارییه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی نه‌كوژرێت له ئه‌گه‌ری چوونه ده‌ره‌وه‌یان له غه‌ززه.
كه‌ناڵی "كان"ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه كه "ئیسرائیل تاووتوێی داواكارییه‌كی حه‌ماس ده‌كات كه پابه‌ند بێت به نه‌كوشتنی به‌رپرسه باڵاكانی له ئه‌گه‌ری چوونه ده‌ره‌وه‌ی له غه‌ززه، له به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنێك كه بریتییه له داماڵینی كه‌رتی غه‌ززه له چه‌ك و گه‌ڕانه‌وه‌ی دیله‌كان و كشانه‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه‌ناڵه ئیسرائیلییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م پێشنیازه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بره‌وی پێدراوه وه‌ك به‌شێك له قۆناغی داهاتووی ڕێككه‌وتنی ئازادكردنی 40 بارمته‌ی ئیسرائیلی له به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ستێكی 6 هه‌فته‌یی.
كه‌ناڵه‌كه له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیله‌وه رایگه‌یاندووه كه "تاووتوێی پێشنیارێك ده‌كرێت سه‌باره‌ت به هێرش نه‌كردنه سه‌ر به‌رپرسانی باڵای نه‌فیكراوی حه‌ماس”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیلی بۆ كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: "ده‌یڤید بارنیا به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری موساد داوای له ڕۆنان بار سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا كردووه كه به‌شداری دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له قه‌ته‌ر بكات، ئه‌مه‌ش مانای فشارێكی زیاتره له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆسه‌ر هه‌ردوولا به ئامانجی دروستكردنی دینامیكیه‌كی دانوستانكاری گرنگتر".
هه‌روه‌ها كه‌ناڵه‌كه له زاری به‌رپرسێكی بیانی به‌شدار له دانوستانه‌كاندا ڕایگه‌یاندووه كه "كه‌لێن له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌درێت چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ند بدۆزرێته‌وه”.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل له زاری سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ڕایگه‌یاندبوو كه "ته‌لئه‌بیب بیر له بژارده‌ی نه‌كوشتنی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی حه‌ماس یه‌حیا سینوار، سه‌رۆكی حه‌ماس له غه‌ززه و محه‌ممه‌د ئه‌لزه‌یف، فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌كه و به‌خشینی جۆرێك پارێزبه‌ندی پێیان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه وڵاتێكی تر".
PM:12:58:23/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت