په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتگیریان بۆ دادگای باڵا ده‌ربڕیوه، دژایه‌تی فیدڕاڵی ده‌كه‌ن
سیپان شێروانی
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه "هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی پشتگیریان بۆ دادگای باڵایان ده‌ربڕیوه، دژایه‌تی فیدرالییان راگه‌یاند"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌مه‌ی رووده‌دات پلانێكی مه‌ترسیداره دژی هه‌رێم".
سیپان شێروانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی یه‌كێتی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به وه‌كاله‌ت و لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و خودی دادگای باڵای به‌ناو فیدراڵی، له به‌یانه‌كانیاندا به هیچ شێوه‌یه‌ك باسیان له نیزامی فیدراڵی نه‌كردووه".
ئاماژه‌شی یه‌وه‌داوه كه "چ به رێكه‌وت بێت یان رێككه‌وتن هه‌موویان ته‌نیا ئاماژه‌یان به سیسته‌می دیموكراتی داوه، له‌كاتێكدا مادده‌ی یه‌كی ده‌ستوری جێبه‌جێنه‌كراوی عێراق به‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات (كۆماری عێراق وڵاتێكی فیدراڵییه...)".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ی رووده‌دات سروشتی نییه و پلانێكی مه‌ترسیداره به هه‌ماهه‌نگی چه‌ند لایه‌نێكی دیاریكراوی دژه هه‌رێم ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌داخه‌وه لایه‌نێكی دیاریكراوی هه‌رێم رۆڵی سه‌ره‌كی له‌و یارییه‌دا هه‌یه و ده‌یانه‌وێت سیناریۆی 1961 و 1975 دووباره بكه‌نه‌وه".
سیپان شێروانی راشیگه‌یاندووه كه "بۆیه په‌یامی پارتی زۆر پێویست بوو و پێویسته ته‌واوی چین و توێژ و پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشتی له په‌یامی پارتی بكه‌ن له‌پێناو پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و پلانه مه‌ترسیداره دژی هه‌رێم و هاوڵاتیانی".
PM:07:41:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت