روسیا و چین پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مریكایان سه‌باره‌ت به جه‌نگی غه‌ززه ره‌تكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا، هه‌ردوو وڵاتی روسیا و چین پرۆژه‌كه‌ی ئه‌مریكایان بۆ راگه‌یاندنی ده‌ستبه‌جێی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی هه‌موو بارمته ئیسرائیلییه‌كان لای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ره‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاووتوێكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسایه‌كی ئه‌مریكا كۆبووه‌وه، كه زیاتر له جارێك هه‌موار كراوه‌ته‌وه و تیایدا ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ به "پێویست" ده‌زانێت.
له پرۆژه‌یاساكه‌دا كه له‌لایه‌ن دیپلۆماتكاره ئه‌مریكییه‌كانه‌وه دابه‌شكراوه، به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌مریكییه‌كان، تێیدا هاتووه: "ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێویستی ئاگربه‌ستێكی ده‌ستبه‌جێ و به‌رده‌وام دیاری ده‌كات بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له هه‌موو لایه‌ك و ڕێگه‌دان به گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه سه‌ره‌تاییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی توندی ململانێكان و نه‌هامه‌تییه مرۆییه‌كان، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش به شێوه‌یه‌كی دوور له دوودڵی پشتگیری له هه‌وڵه دیپلۆماتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست و ئازادكردنی هه‌موو بارمته‌كان".
داواكاری بۆ ئاگربه‌ستی "ده‌ستبه‌جێ و به‌رده‌وام" له غه‌ززه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌هێزتر بوو له ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاساكه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه له مانگی شوباتدا بڵاوكرایه‌وه و تیایدا داوای ئاگربه‌ستی كاتی "به زووترین كات" ده‌كرد.
"كات به‌ده‌ستهێنان"
نوێنه‌ری روسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند كه ئامانج له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێنانی كاته و ئامانجه‌كه‌ی به‌سیاسی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له سزا رزگاری بێت.
نوێنه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ڵامی دایه‌وه كه ڤیتۆكه‌ی روسیا "بڕیارێكی نه‌فره‌تییه، چونكه ده‌یانه‌وێت ئێمه شكست بهێنین".
پێشتر روسیا ناڕه‌زایی خۆی له "هه‌ر شتێك كه داوای ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ نه‌كات" له غه‌ززه ده‌ربڕیبوو.
PM:04:38:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت