ئومێد خۆشناو: هێزی خێر سه‌رده‌که‌وێ خه‌ونی ناحه‌زانیش بۆ ژێر گۆڕه
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر
وێستگه‌نیوزـ
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، هێزی خێر سه‌رده‌که‌وێ و دژه خێریش ئاقیبه‌تی وه‌ک هه‌میشه هه‌ر شکسته و حه‌ونی ناحه‌زان ژێر گۆڕه.
ئومێد خۆشناو، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، له‌باره‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، نووسیوویه‌تی: "ماوه‌یه‌که ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان هه‌م په‌رۆش و هه‌ندێ جاریش له دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژین".
دەشڵێت: "هێزی خێر ره‌گی له ناخی خاکه و خاکیش مه‌یدانی سه‌رکه‌وتنه‌کانییه‌تی و گه‌لیش هه‌وێن و ئیلهامبه‌خش و شایه‌دحاڵی بردنه‌وه‌کانییه‌تی، هه‌ربۆیه دڵنیابن براوه‌ین وهه‌ر ده‌یبه‌ینه‌وه".
باسی له‌وه‌شكردووه: "باوه‌ڕدارانی سیاسه‌تی سه‌رۆک بارزانی، به تایبه‌ت پارتییه به سه‌بر و ته‌حمووله‌کانی سیاسه‌ت، دڵنیابن وه‌ک هه‌میشه براوه ئێوه‌ن و ئه‌م یارییه‌ش ده‌به‌نه‌وه، وه‌ک چۆن مێژوو پێمان ده‌ڵێت، حیکمه‌تی سه‌رۆک و باوه‌ڕی پۆڵایینیی پارتییه‌کان به‌و دۆزه پیرۆزه، هه‌میشه براوه بوون و ده‌بن".
به‌وته‌ی ئومێد خۆشناو، "هێزی خێر سه‌رده‌که‌وێ و دژه خێریش ئاقیبه‌تی وه‌ک هه‌میشه هه‌ر شکسته، خه‌ونی ناحه‌زانیش زۆرێک هاتن و زۆریش له‌گه‌ڵیان بوون، نه‌هاته‌دی و بردیانه ژێر گۆڕ".
AM:10:01:22/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت