بافڵ تاڵهبانی: هەوڵی ئێمە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی خەڵکەکەمانه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگهنیوزـ
بافل تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتی رایگهیاند، هەوڵی ئەوان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، خۆشگوزەرانی خەڵکەکەیان و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان.
بافڵ تاڵەبانی، لە واشنتن لەگەڵ مایک گارسیا، ئەندامی لیژنەکانی هەواڵگری و بەرگری (لیژنەی پرۆگرامی راهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە) لە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووەوە.
بهپێی راگهیهندراوی كۆبوونهوه، لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ تاڵەبانی رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکای لە هاوکاری و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە بەرزنرخاند و رایگەیاند، بەپێزانینەوە لە هەوڵ و قوربانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەڕوانن لەپێناو سەقامگیریی ناوچەکەدا.
وتیشی: "داڕشتنەوەی ستراتیژێکی نوێ لەنێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و ئەمریکا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە".
بهپێی راگهیهندراوهكه، بافڵ تاڵهبانی رایگەیاندووه، "هەوڵی ئێمە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، خۆشگوزەرانی خەڵکەکەمان و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان، پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندایە".
PM:04:05:09/05/2024
ئهم بابهته 656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت