سودانی گەیشتە هه‌ولێر

‌محەمەد شیاع سودانی و مەسرور بارزانی، وێنە: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

سودانى گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەبارەى مووچەى فەرمانبەران و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەوە لەگەڵ بەرپرسانى حزبى و حکومى هەرێم کۆببێتەوە.


پێشتر وێستگه‌نیوز، به‌پێی زانیارییه‌كان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ی ئاداری 2024، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای دیکەی هەرێم کۆدەبێتەوە.

ئامانجی سەردانەکەی سودانی، گفتوگۆکردنە لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە پێنج مانگە بوه‌تە گرفتی سەرەکی لە نێوان بەغدا و هەولێردا.

بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چیای کۆڕەک بەشداری لە ئاهەنگی یادی نەورۆز بکات.


PM:03:20:21/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 2680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو