واده‌ی دابه‌شكردنی فۆڕمی دامه‌زراندن راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوزـ
له عێراق ئه‌نجومه‌نی راژه واده‌ی دابه‌شكردنی فۆرمی دامه‌زراندنی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی ئاداری 2024، ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه‌ی فیدراڵی عێراق، واده‌ی دابه‌شكردنی فۆرمی دامه‌زراندنی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا و یه‌كه‌مه‌كان دیاری كرد.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاند: رۆژی شەممە 23ی ئادار، واده‌ی دابه‌شكردنی فۆرمی دامه‌زراندنه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ردوو یاسای ژماره 59 و 67 ساڵی 2017 ده‌یانگرێته‌وه و هه‌ڵگری بروانامه‌ی باڵان و له یه‌كه‌مه‌كانن.
ئەمە لەکاتێکدایە بە بیانووی قەیرانی دارایی زیاتر لە 10 ساڵه دامه‌زراندن به فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان راگیراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له سلكی ئه‌منی و له ده‌ره‌وه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی فۆڕمی دامه‌زراندن، چه‌ندان كه‌س دامه‌زراون.
PM:02:42:21/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 3384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت