بۆچارەسەری گرفتی مووچە سودانی سەردانی هەولێر دەکات

‌محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

وێستگه‌نیوزـ

بڕیارە ئەمڕۆ  محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا یەکێک دەبێت لە ئامانجی سەردانەکەى.


به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئاداری 2024، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بە سەردانێک دێتە شاری هەولێر و سەرەتاى سەردانەکەیشى بە بەشداریکردنى ئاهەنگى نەورۆز لە چیای کۆڕەک دەستپێدەکات.

هاوكات بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆچارەسەرکردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە مانگەکانی داهاتودا.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز، چاوەڕوان دەکرێت سودانی لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و بەشێک لە بەرپرسانی پارتی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتى دیاریکراودا کۆببێتەوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ زیاتر لە 50 رۆژە مووچەخۆرانی هەرێم هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا ماوەی دوو هەفتەیەدا بەغدا پارەی مووچەی بۆ مووچەخۆران ناردووە، بەڵام حکومەتی هه‌رێم بڕیاری نه‌داوه‌ دابه‌ش بكرێت.


PM:12:56:21/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت