سودانی: گەلانی عێراق چارەنووسێکی هاوبەشیان هەیە و دەبێ پێکەوە کاربکەن
محەمەد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق
وێستگهنیوزـ
سهرۆك وهزیرانی عێراق پهیامێكی بهبۆنهی جهژنی نهورۆز بڵاوكردهوه و رایگهیاند، گەلانی عێراق چارەنووسێکی هاوبەشیان هەیە و دەبێ پێکەوە کاربکەن.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 21ی ئاداری 2024، محەمەد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "گەلانی عێراق چارەنووسێکی هاوبەشیان هەیە و دەبێت پێکەوە کاربکەن".
دەشڵێت، "نەورۆز ئەوەمان بەبیر دەخاتەوە کە هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرزڕاگرتنی بەهاکانی هاوبەشی".
دەشڵێت: ئەم جەژنە لە تەواوى ئەو گەلانەی ناوچەکە پیرۆز بێت کە ئەم جەژنە مرۆڤایەتییە پیرۆز دەکەن و هیواش دەخوازێت سەقامگیرى بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.
لە بەشێکى پیرۆزباییەکەیدا سەرۆک وەزیرانى عێراق نوسیویەتى: هاووڵاتیانی وڵاتەکەمان بەردەوامن لە کارکردن و بنیاتنانەوە و هەنگاونان بۆ گەیشتن بە خواست و ئامانجە هاوبەشەکان، لەبەر رۆشنایی بەرنامەی حکومەت کە گوزارشت لە پێداویستی و خواستەکانیان دەکات.
AM:09:41:21/03/2024
ئهم بابهته 648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت