شاندێکی باڵای عێراق سەردانی واشنتن دەکات

‌فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق

وێستگه‌نیوزـ

شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دەگەنە واشنتن.


به‌پێی زانیارییه‌كان، شاندەکە چەند رۆژێک له‌ واشتن دەمێننەوە و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت.


هێرشی گرووپە چەکدارەکانی مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق بۆ سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەروەها کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەماوەی رابردوودا دوو لە گەرمترین بابەتەکانی گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و عێراق بوون.
 
رۆژانى 27ی کانوونى دووەم و 11ی شوبات، دوو کۆبوونەوە لەنێوان شاندى سەربازیی عێراق و هاوپەیمانیی دژ بە داعش کرا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى ئەرکى داهاتووی ئەو هاوپەیمانیێتیە و پەیوەندیى دوو قۆڵیى نێوانیان.
 
ئەو جووڵەیە دواى ئەوە هات کە سوپاى ئەمریکا لە کاردانەوەى هێرشکردنە سەر بنکەکانى لە عێراق و سوریا، هێرشی کردە سەر چەند پێگەیەکى سەر بەو گرووپە چەکدارە شیعانەى خۆیان بە موقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق دەناسێنن.
 
رۆژی 12ی شوباتی 2024، لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژى فەرماندەی گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەماى ئەو کۆبوونەوانە خشتەیەکى کاتى گەڵاڵە دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی راوێژکارانی سەربازیی بەشێوەیەکى قۆناخ بە قۆناخ کە ئامانجەکەی کۆتاییهێنان بە ئەرکى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى دژی داعش و هەنگاونان بەرەو قۆناخی پەیوەندى دوو قۆڵى دەبێت.


AM:09:31:21/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت