پزیشكێكی نێودهوڵهتی: بەشێکی زۆر لە بریندارەکانی غهززه بە ئازارەوە دەمرن
وێستگه نیوزـ
ئهو پزیشكانهی بۆ هاوكاری چونهته كهرتی غهززه، دهرهسهری و نههامهتیی جۆراوجۆری فهلهستینییهكان دهگێڕنهوه، یهكێك لهو پزیشكانه دهڵێت: له نهخۆشخانهكانی غهززه هیچ دەرمانێکی ئازارشکێن و هێورکەرەوە نەبوو تا بیدەن به بریندارێك، ئهمهش وایكردوه بەشێکی زۆر لە بریندارەکان بە ئازارەوە بمرن.
پزیشکە بیانییەکان کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چوونەتە کەرتی غەززە ئاشکرایان کردووە، کەرتی تەندروستی لە غەززە بە تەواوی پەکخراوە و جگە لەمەش هێڕشەکانی ئیسرائیل کارەساتێکی تۆقێنەریان دروست کردووە و داواش دەکەن، دەبێت ئیسرائیل لە جێبەجێکردنی پلانی هێڕشکردنە سەر ڕەفەح، ڕابگیرێت.
نیک ماینارد، پزیشکی نەشتەرگەری یەكێکە لەو چوار پزیشکە ئەمریکی و بەریتانیی و فەرەنسییەی هاوشان لەگەڵ تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی کەرتی تەندروستی چوونەتە غەززە و دەڵێت: تیماری منداڵێکی سووتاوی کردووە کە برینەکانی بە جۆرێک قووڵ بوون، ئێسکی ڕووخساری بەدەرەوە بووە.
ماینارد دووەمجارە دەچێتە غەززە، یەکەمجار لەگەڵ دامەزراوەی خێرخوازیی بەریتانی بۆ هاوکاریی تەندروستیی فەلەستین لە مانگی یەکی ئەمساڵ هاوکاریی بریندار و نەخۆشانی فەڵەستینی کردووە.
لە بارەی ئەو منداڵە بریندارە لە کۆنفرانسی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نیویۆرک وتی: ئێمە دەمانزانی ئیتر دەرفەتێک نەماوە بۆ ئەوەی بژیت، بەڵام هیچ دەرمانێکی ئازارشکێن و هێورکەرەوە نەبوو تا پێی بدەین، بۆیە بەشێکی زۆر لە بریندارەکان بە ئازارەوە دەمرن.
AM:09:29:20/03/2024
ئهم بابهته 784
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت