عەلی حەمە ساڵح بووه سه‌رۆكی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی
وێستگه نیوزـ
دوانیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ئه‌و حزبه راگه‌یه‌ندرا كه چاوه‌روان ده‌كرا عه‌لی حه‌مه ساڵح داییبمه‌زرێنێت و هه‌ر ئه‌مرۆش ناوبراو كرایه سه‌رۆكی حزبه‌كه.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه حزبەكەی عەلی حەمە ساڵح به‌ناوی"رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی" كۆنگرەی خۆی بەست و تیایدا ناوبراو به به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان وەك سەرۆكی حزبه‌كه هەڵبژێردرا.
دەستەی بەڕێوەبردنی رەوتەكە لە "دكتۆر رێبوار كەریم مەحمود، بەدەل بەرواری، غالب محەمەد، سەردار قادر، سەلیم كۆیی، خانزاد، مامۆستا فوئاد، كاروان حەمە ساڵح"، پێكهاتبوون.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا كه دوای دیاریكردنی به سه‌رۆكی حزب سازیكرد، عه‌لی حه‌مه ساڵح وتی: دروستكردنی ره‌وتی هه‌ڵوێستێكی نوێ له‌م دۆخه‌دا كارێكی گرنگه و هێشتا ئه‌مه سه‌ره‌تایه.
وتیشی: ئامانجی ئه‌م ره‌وته ئه‌وه نییه ته‌نها بۆ به‌شداریكردن بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه، سه‌باره‌ت به رێگریكردن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیش وتی: ئه‌و هه‌نگاوه هه‌رێم به‌ره‌و تونێلێكی زۆر تاریك ده‌بات
PM:02:55:19/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 2996
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت