بۆ دووهم رۆژ لهسهر یهك له سلێمانی ژمارهیهك فهرمانگه بایكۆتی دهوامیان كرد
وێستگهنیوزـ
بۆ دووەم رۆژ لەسەریەک کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی و خانەنشینی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی بانکی خانەنشینی و بانکی مەڵکەندی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان بۆ نزیکەی 50 رۆژ؛ بایکۆتی کارەکانیان کردووە و هیچ مامەڵەیەکی هاووڵاتییان بەڕێناکەن.
ئهمڕۆ دووشهممه 18ی ئاداری 2024، هاوشێوەی رۆژی رابردوو هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی بانکی خانەنشینی و بانکی مەڵکەنی بەهۆی دواکەوتنی مووچە دەوامیان راگرتووە.
هاوکات، بۆ رۆژی دووەم كارمهندانی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی کارەکانیان کرد و داوای دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەن.
هاوكات، بەشێک لە کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە تا ئێستا نەچوونەتەوە بۆ دەوام و ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان ناتوانن وەک پێویست بژێوی و پێداویستی خۆیان و خێزانەکانیان دابین بکەن.
تا ئێستا دیار نییە کە چەند بەڕێوەبەرایەتی دیکە هاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی رۆژی رابردوو دەوام رادەگرن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان لە بەشێکی فەرمانگەکان کەمترین کارمەند چووەتەوە سەر کارەکەی ئەوەش بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە 17ی ئادار، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا، دادنوسی بەکرەجۆ، بنکەی تەندروستی سەروەری و چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ دژی پێنەدانی مووچەکانیان دەوامیان راگرت.
AM:09:23:18/03/2024
ئهم بابهته 2920
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت