وه‌زیری دارایی هه‌رێم ناچێته به‌غدا.. چوونی شانده‌كه دووره له راستی
وێستگه نیوزـ
ماڵپه‌ڕی 964 بڵاویكرده‌وه كه وەزیری دارایی ھەرێم ناچێتە بەغدا و ئەو ھەواڵانەی باس لە چوونی شاندێكی هه‌رێم بۆ به‌غدا دەکەن دوورن لە راستی.
ده‌نگۆی چونی شانده‌كه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا له‌زاری سیپان شێروانی، ئەندامی كوردی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوكرابوه‌وه، ناوبراو رایانگەیاندبوو کە رۆژی دووشه‌ممه شاندی ھەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی دەچێتە بەغدا.
میدیاكانیش باسیان له‌وه كردبوو كه شانده‌كه‌ی هه‌رێم سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و بره پاره‌یه‌ی كه به‌مدواییه بۆ موچه ره‌وانه‌كراوه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و دادگای فیدڕاڵیش كۆده‌بنه‌وه.
دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه شه‌وی یه‌كشه‌ممه ماڵپه‌ڕی 964 له‌زاری سەرچاوەیەک له‌حکومەتی ھەرێم كه به سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا ناوی بردوه، بڵاویكرده‌وه: ھیچ بڕیار نیە شاندی ھەرێم بچێتە بەغدا و ئەو ھەواڵانەی باس لە چونی شاندی ھەرێم دەکەن دورن لە راستی.
AM:12:03:18/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 3268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت