مەلا بەختیار: دوای 30 ساڵ حوکمڕانی كوردی 30 ملیار دۆلار قەرزارین

‌مه‌لا به‌ختیار

وێستگه‌نیوزـ

مه‌لا به‌ختیار، رایگه‌یاند، دوای 30 ساڵ حوكمڕانی 30 ملیار دۆلار قه‌رزدارین، ده‌شڵێت، "ئەگەر چاوەڕێ بین پارتی و یەکێتی هەموو ئەرکەکانی دیموکراسی بەدیبهێنن ئەوە خەیاڵە".


له‌ وتارێكدا له‌ یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی دابڕان كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئایاری 2024 له‌ سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، مه‌لا به‌ختیار باسی چه‌ند پرسێكی سیاسی و ئابووری كرد.

مه‌لا به‌خیار وتی: "ئەگەر ئێمە لەکوردستان چاوەڕێی ئەوە بین کە پارتی و یەکێتی هەموو ئەرکە دیموکراسیەکان بەدیبهێنن ئەوە خەیاڵە، بەڵکو دەبێت لە هەناوی کۆمەڵگەو گروپ و سەندیکا و هێزە کۆمەڵایەتیەکان و ناوەندە رۆشنگەریەکان کار بۆ دیموکراسی بکەن".

وتیشی: "دوای 30 ساڵ حوکمڕانی، 30 ملیار دۆلار قەرزدارین".

مه‌لا به‌ختیار سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی بۆ تاران به‌ "مێژوویی" ناو بردو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌، پێشتر لەنێوان هەرێم و ئێران کێشەی زۆر گەورە هەبوو، به‌ڵام وه‌ك وتی،
لەدوای سەردانەکە بەشی زۆری کێشەکانی نێوان هەولێر و تاران چارەسەرکراون.


AM:11:17:09/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت