د.رێواز فایه‌ق: تانه پێشكه‌ش كردن له‌به‌رده‌م دادگای ئیتیحادی، لێوردبوونه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت
د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه تانه پێشكه‌ش كردن له‌به‌رده‌م دادگای ئیتیحادی، لێوردبوونه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت و ناكرێت كه‌س و لایه‌نی سیاسی سه‌ركێشی به مافی هاووڵاتیانی كوردستانه‌وه بكه‌ن.
د. رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (X) بابه‌تێكی كورتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا نووسیویه‌تی: "تانه پێشكه‌ش كردن له‌به‌رده‌م دادگای ئیتیحادی، وورده‌كاریی و لێوردبوونه‌وه و كار و ماندووبوونی زۆر و دیراسه‌كردنێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌وێت".
د. رێواز فایه‌ق ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تاییترین خاڵه‌كانی لێووردبوونه‌وه‌ش بابه‌تی تایبه‌تمه‌ندی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادگاكه‌یه، كه له مادده‌ی 93 ی ده‌ستوری عێراقی به ڕوون و ڕه‌وانی ده‌قنووسكراوه..".
سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كه شاره‌زایه‌كی بواری یاسایه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "بۆیه ناكرێت كه‌س و حیزب و لایه‌نی سیاسی سه‌ركێشی به ماف و جیاوگ و ئیستحقاقی هاووڵاتیانی كوردستانه‌وه بكه‌ن، و وه‌ره‌قه‌یه‌كی به‌هێزی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف، به‌هۆی نه‌زانی، ناشاره‌زایی، په‌له‌پروزێ و ده‌سكه‌وتی چه‌ند ڕۆژی و بگره چه‌ند كاتژمێریه‌وه بسوتێنن..".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له ئێستادا له سنووری هه‌ولێر و به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ره‌خنه له بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی ده‌گێرێت و جارجاره‌ش له‌رێی كادیره‌كانیه‌وه هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ئه‌و دادگایه.
PM:07:34:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت