نووسینگه‌كه‌ی: بافڵ تاڵه‌بانی ستراتیژی نوێی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌سپێك و ستراتیژی نوێی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له‌مه‌ودوا خۆی سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان ده‌كات.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له رێوره‌سمێكدا كه سه‌ركه‌وت زه‌كی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستن ئاماده‌یبوو، بافڵ تاڵه‌بانی پێكهاته‌ی نوێی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، پێشتر به‌ڵێنمان به خوێندكاران، گه‌نجان و لاوانی كوردستان دابوو له‌گه‌ڵیان ده‌مێنمه‌وه و پاڵپشت و هاوكاریان ده‌بم، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌مه‌ودوا خۆم سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان ده‌كه‌م".
بافڵ تاڵه‌بانی وتی: "باوه‌ڕی ته‌واوم به وزه‌ی نوێ و بیری داهێنه‌رانه‌ی خوێندكاران و گه‌نجانمان هه‌یه، بۆیه دڵنیام پێكه‌وه ده‌توانین كاری گه‌وره‌تر بكه‌ین و داهاتوویه‌كی پرشنگدار بونیادبنێین، داهاتوویه‌ك كه ته‌نیا خوێنگه‌رمی و دڵسۆزیی ئه‌وان زامنی ده‌كات".
سه‌رۆكی یه‌كێتی باسی له‌وه كرد كه "له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر داوا و پێشنیاری خوێندكاران و له‌پێناو بونیادنانه‌وه‌ی به‌شێوازێكی نوێ و سه‌رده‌مییانه، كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانمان راگرت، ئه‌مڕۆش به تێگه‌یشتن له دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پێویستییه‌كانی گه‌نجان و لاوان، كاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه و ده‌بێته سه‌كۆیه‌كی گرنگ و كاریگه‌ر بۆ به‌رگریگردن له مافه‌كانی خوێندكاران و به‌دیهێنانی خواسته‌كانیان".
وتیشی: "كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران به ره‌هایی نوێگه‌ر و سه‌رده‌مییانه ده‌بێت، دوور له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك و به‌بێ گوێدانه ئینتیمای حزبی و سیاسی درێژه به كاره‌كانی ده‌دات و له‌خزمه‌ت كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ده‌بێت".
بافڵ تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند كه "كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران به‌بیری نوێ و هه‌نگاوی كرده‌ییه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و به‌جیهانیبوون ده‌نێت له‌بواره جیاوازه‌كاندا".
PM:04:40:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت