كه‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێكی باران بارینی به‌هێز ناوچه‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه
شه‌پۆلێكی باران بارینی به‌هێز ناوچه‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه‌و پێشبینی
ده‌كرێت له هه‌ندێك ناوچه 85 ملیمه‌تر باران ببارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه
"كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی باران بارینی به‌هێز بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌مان دێت و ڕۆژی
دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 18-3-2024 سه‌ره‌تا باران بارین به شێوه‌ی نمه
بارانی له‌سه‌رخۆ له كاته جیاجیاكان له‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه ده‌بارێت
زۆربه‌ی كاته‌كان ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به
نزیكه‌ی 1-3 پله نزم ده‌بێته‌وه".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "سنووری پارێزگای دهۆك بارانی زیاتر ده‌بێت به تایبه‌ت له كاته‌كانی شه‌ودا".
ئه‌وه‌شی
خستووه‌ته‌ڕوو كه "رۆژی سێشه‌ممه له ئه‌نجامی كاریگه‌ری یه‌كگرتنی دوو
نزمه پاڵه‌په‌ستۆی (ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور)، باران بارین
به‌شێوه‌ی بارانی مامناوه‌ند و باران بارینی به‌لێزمه و هه‌وره تریشقه
به‌درێژای ڕۆژی سێ شه‌ممه سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌مان ده‌گرێته‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه
كه "سه‌ره‌تا ده‌ستپێكی باران بارین له پارێزگای دهۆك ده‌بێت له
كاته‌كانی شه‌وی دووشه‌ملم له‌سه‌ر سێشه‌ملم و به درێژادی كاته‌كانی ڕۆژی
سێشه‌ممه باران بارینی به‌لێزمه سه‌رجه‌م ناوچه شاخاوییه‌كان و سنووری
پارێزگای دهۆك و به‌شێك له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌گرێته‌وه".
ئاشكراشیكردووه
كه. بڕی باران بارینی پێشبینیكراو له‌م سنووره به‌م شێوه‌یه ده‌بێت به
گوێره‌ی دوایین پێشبینیه‌كانی ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی 17-3-2023 ڕۆژی یه‌ك
شه‌ممه:
سه‌نته‌ری شاری دهۆك سه‌رووی 60 ملم.
ناوچه شاخاوییه‌كان به تایبه‌ت ناوچه سنووریه‌كان (ئاكرێ، شیلادزه، چمانكێ و ئامێدی) سه‌رووی 70 ملم.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له نێوان (45- 65) ملم ده‌بێت.
له
به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوو كه دوای درێژبوونه‌وه‌ی
كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه بۆ سه‌رجه‌م ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم بڕی دابارین
بۆ رۆژی سێشه‌ممه له ناوچه‌كانی تر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
سنووری
پارێزگای هه‌ولێر: سه‌نته‌ری شار زیاترله 40 ملم ده‌بێت و ناوچه
شاخاوییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له سه‌رووی 60 ملم ده‌بێت.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڕی بارانی پێشبینیكراو له سه‌رووی 60 ملم ده‌بێت.
سنووری
پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌شێك له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
زۆربه‌ی كات له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ و ئێواره باران بارینی به‌لێزمه‌ی
ده‌بێت بارانی پێشبینیكراوی له ماوه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه به‌م
شێوه‌یه ده‌بێت :
سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچه شاخاوییه‌كانی (45-75) ملم ده‌بێت .
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان له (35-45) ملم ده‌بێت .
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناوچه شاخاوییه‌كانی (25-35) ملم ده‌بێت.
ئیداره‌ی
سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین: به درێژای ماوه‌ی ده‌ستپێكی شه‌پۆله‌كه باران
بارینی ده‌بێت و بڕی بارانی پێشبینیكراو بۆ ئه‌م سنووره له نێوان (65-85)
ملم ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه
كه "ئه‌گه‌ری ته‌زره‌بارین و هه‌وره تریشقه هه‌یه له كاته جیاجیاكان
و هه‌ندێ ناوچه له‌گه‌ڵ زیاد بوونی خێرای با بۆ سه‌رووی 25 كم له
كاتژمێرێكدا و كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله له ڕۆژی چوارشه‌ممه لاواز ده‌بێت و
له كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ كۆتایی دێت".
PM:04:10:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت