پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵبژێردرا
به‌در مه‌حمود ئه‌لفه‌حل
وێستگه‌نیوز-
دوای نزیكه‌ی سێ مانگ له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌در مه‌حمود ئه‌لفه‌حلی وه‌ك پارێزگاری شاره‌كه هه‌ڵبژارد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی ئاداری 2024 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌نگیدا بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌در مه‌حمود ئه‌لفه‌حل بۆ پارێزگاری ئه‌و شاره.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ئه‌لفه‌حل به 13 ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو وه‌ك پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵبژێردرا.
ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین لە 15 ئەندام پێکدێت؛ تەنیا یەک ئەندامی کوردە کە نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 4ی شوباتی 2024 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك و جێگری هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌ش دوای مانگ و نیوێك له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان، به‌مه‌ش سه‌ڵاحه‌دین بووه یه‌كه‌م پارێزگا له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێرێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه (21ی 1ی 2024)، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ڕاگه‌یاند، كه له 18ی كانونی یه‌كه‌می 2023 ئه‌نجام درابوو.
PM:02:50:17/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت