هۆشیار زێباری: قبوڵنەکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەرتەوازەیی عێراقی لێدەکەوێتەوە

‌هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق

وێستگەنیوز-

هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لەئێستادا جۆرێک لەدواخستن و پاشەکشەی رۆڵی ئەمریکا هەیە لە عێراق و ئەفغانستان و بەوهۆیەش لەداهاتودا تورکیا و ئێران زۆرترین کاریگەرییان دەبێت لەسەر وڵات، بۆیە پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و قبوڵنەکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن،  پەرتەوازەیی عێراقی لێدەکەوێتەوە.

هۆشیار زێباری لەکۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەمڕۆ سێشەممە بەئامادەبوونی سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە زانکۆی ئەمریکی -کوردستان لە دهۆک بەڕێوەدەچوو ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو لایەنەکان دەنگیان بەیاسای نوێی هەڵبژاردنەکان داوە، بۆیە دەبێت هەوڵ بدەین حکومەتی داهاتووی عێراق هەمووان کۆبکاتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "تورکیا و ئێران زۆرترین کاریگەرییان هەیە لەسەر عێراق بەراورد بە وڵاتانی عەرەبی و لەم کاتەشدا جۆرێک لەدواخستن و پاشەکشەی رۆڵی ئەمریکا هەیە لە عێراق و ئەفغانستان".

وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لەبارەی کاریگەری رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن هەندێک لایەنەوە وتی، "پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و قبوڵنەکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەرتەوازەیی عێراقی لێدەکەوێتەوە."


AM:11:45:16/11/2021


ئه‌م بابه‌ته 2228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو