ناسنامەى ئەو هاوڵاتیە ئاشکرا کرا کە بە روداوی هاتووچۆ لە كەلار گیانیلەدەستدا


وێستگە نیوز -

بەیانى ئەمڕۆ لەسەر رێگاى کەلار-گردەگۆزینە ئۆتۆمبیلێک ھسوڵاتیەكی شێلا و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان ناسنامەى ئەو هاوڵاتییەى ئاشکرا کرد.

مقدەمی مافپەروەرعەلی جەمال قدوری، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان ڕایگەیاند، "دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری جێب واز لەسەر ڕێگای کەلار- گردەگۆزینە هاوڵاتیەکی شێلاو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا لەبەر نەبونی ناسنامەی قوربانێکە نەناسرایەوە" .

باسیلەوەشكرد " دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ کەسوکاری گەشتوونەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و تەرمەکەیان ڕادەست کرایەوە".

وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان ئەوەشیخستەڕوو "بەوتەی کەسوکاری قوربانێکە ناوی (سوبحان عەبدولسەمەد محەمەد) ەو لەدایکبووی 1978، نەخۆشی دەرونی هەیە و دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیە.''


PM:09:08:01/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو