بومەلەرزەیەک ئەم شارەی هەرێمی کورستانی هەژاند


وێستگە نیوز- 

ئەمشەو کاتژمێر 10 و 12 خولەک بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلەی رێختەر لە نزیک قەزای کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان روویدا و سەرچاوەی بومەلەرزەکە لە شارۆچکەی قەسری شیرین و کرماشانی رۆهەڵاتی کوردستان بووە.''

بومەلەرزەکە سەرچاوەی لە شارۆچکەی قەسری شیرین لەشاری کرماشانی رۆهەڵاتی کوردستان بووە و بە قوڵاییەکەی 6.2 میل بووە.

هەر ئەمڕۆ دوو جاری دیکە بومەلەرزە لە هەمان شوێن روویدا و زۆربەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە هەستیانپێکردووە و دڵەڕاوکێی لای بەشێک لە دانیشتوانی قەزای کەلار دروستکردووە. 


PM:11:02:28/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 12616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت