عەباس فەتاح بۆ سیداد بارزانی: گەل هێنده‌ بێ ئاگا نییه‌ به‌هه‌موو قسه‌یه‌ك بڵێ ئامین

‌سیداد بارزانی و عەباس فەتاح

وێستگە نیوز_

سیداد بارزانی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی و برای مەسعود بارزانی، ئەمرۆ 28ی ئەیلوول لە شەقڵاوە و لە میانی بانگەشەی پارتیدا وتی، "دواى ڕیفراندۆم نیەت هەبوو سەرۆک مه‌سعود بارزانى به‌ ده‌ستبه‌ستراوى ببه‌نه‌ به‌غدا و له‌وێ له‌سێداره‌ى بدەن".


وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ لێدوانه‌كانی سیداد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی لە ئەژماری خۆی نوسیویەتی، "تاكه‌ سه‌ركرده‌ی كورد مه‌دالیای ئازایه‌تی وه‌رگرت له‌ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش "كاك كۆسره‌ت"بوو".

ئەو ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌موو لایه‌كمان باش له‌ بیرمانه‌ تاكه‌ سه‌ركرده‌ی كورد كه‌ فه‌رمانی گرتنی له‌ به‌غدا بۆ ده‌رچوو (كۆسرت ره‌سوڵ) بوو نه‌ك كه‌سی تر".

هه‌ر له‌وه‌ڵامی سیداد بارزانی-دا، عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش وه‌ك ته‌حه‌دا داوای فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ، چووه‌ به‌غدا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عیراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كوردو یه‌كێتی.

عه‌باس فه‌تاح ده‌شڵێت، پێم باشه‌ ڕاستییه‌كان وه‌كوو خۆی بۆ خه‌ڵك باسبكرێت، چونكه‌ گه‌له‌كه‌مان هێنده‌ بێ ئاگا نییه‌ به‌هه‌موو قسه‌یه‌ك بڵی ئامین.


PM:06:43:28/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 7956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت