وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری کۆرۆنای ڕاگەیاند
وێستگە نیوز-
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 7904 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش 1401 توشبوی نوێ تۆمارکراون و 19 توشبوی پەتاکەش مردوون.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا، نوێترین ئاماری نوێی تایبه‌ت به توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 7 هه‌زار و 904 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام هه‌زارو 401 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون هه‌زاروو 290 کەسیش چاکبوونەتەوە و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه".
ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 19 توشبووی كۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان لەدەستداوە.
PM:05:59:28/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 5556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت