ئێران بڕیارێکی نوێی لەبارەی دەروازە سنورییەکانییەوە دەرکرد
وێستگه نیوز
سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی دەرکرد بە پێدانی ڤیزای گەشتیاری بە گەشتیارانی جیهانی لە 23ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە کە دەتوانن بەشێوەی خێزانی و بەمەبەستی گەشت کردن روو لەو وڵاتە بکەن.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا 23ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ڤیزای گەشتیاری بدرێتە گەشتیارانی جیهان کە بەمەبەستی گەشتکردن لە رێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە سەردانی ئەو وڵاتەدەکەن.
لەلایەن خۆیەوە، سەید عیزەتوڵا زرغامی، وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری ئێران لە تویتەری خۆی سوپاسی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی کرد لەسەر هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتی ئاسمانی و وشکانی و کردنەوەی دەروازەکان بەڕووی گەشتیاراندا.
ئەوەشی خستەڕوو، فەرمانی دەرکردووە پەلە بکرێت لە پێدانی ڤیزای گەشتیاری بە گەشتیارانی جیهان کە بەنیازن لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە بەمەبسی گەشتکردن و بەشێوەی خێزانی روو لەو وڵاتە دەکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی ئێران بەمەبستی رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە، ماوەی 19 مانگە دەروازە سنوورییەکانی وشکانی و رێگەی ئاسمانی بەڕووی گەشتیاراندا داخستووە و رێگەی داوە تەنها بارزگانان و ئەو خوێندکاران و ئەوکەسانەی پێویستییان بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی هەیە سەردانی ئەو وڵاتەبکەن.
PM:03:31:28/09/2021
ئهم بابهته 1328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت