میدیای فەرمی تورکیا: دەزگای میت بەرپرسێکی باڵای پەکەکەیان لە سوریا کوشت
ئۆتۆمبێلەکەی ئه‌نگین كارائاسڵان
وێستگه نیوز ـ
میدیای فه‌رمی توركیا بڵاویكرده‌وه، كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی دەزگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی (MiT) دا له قامیشلۆ باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی په‌كه‌كه‌یان به‌ناوی، ئه‌نگین كارائاسڵان كردووه‌ته‌وه ئامانج و كوژراوه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا به پشت به‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون بڵاویكردووه‌ته‌وه: "ئەنگین كارائاسڵان، به‌ناو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی رێكخراوی په‌كه‌كه، كه ناوی نهێنی حه‌یده‌ر ڤارتۆ-یه و ناوی له لیستی سووریی داواكراوانی ئینته‌رپولدایه، له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تیادا بوو له ناوچه‌ی ئه‌لی فه‌رۆ له‌سه‌ر رێگای قامیشلۆ-حه‌سه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له چالاكی خراوه".
باسی له‌وه‌شكردووه: ئەنگین كارائاسڵان، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، چووه‌ته ناو په‌كه‌كه و له نه‌وه‌ده‌كانی هەمان سەدەدا، مه‌شق و راهێنانی له دیمه‌شق پێ كراوه و له سەرەتای ئەم سەدەیەدا له به‌ناو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌رمینیای رێكخراوه‌كه چالاكی ئه‌نجام داوه.
ئەنگین كارائاسڵان له 2019ه‌وه چووه‌ته سووریا و له‌و ماوه‌یه‌ی له‌نێو په‌كه‌كه‌دا بووه به‌رپرسیارێتی له دێرسم، ئامانۆس و قه‌ندیل پێ سپێردراوه.
PM:02:22:28/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 3816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت