لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رێکارەکانی رۆژی دەنگدانی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی رۆژی 10ی مانگی داهاتوو، هاتووچۆی هاوڵاتیان لەنێوان شار و پارێزگاکان ئاسایی دەبێت، بەڵام فڕۆكه‌خانه‌كان داده‌خرێن.

عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەئامانجی دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردن لە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی رۆژی 10ی مانگی داهاتوو، بڕیاردراوە لەو رۆژەدا فڕۆكه‌خانه‌كان دابخرێن و هاتووچۆی هاوڵاتیانیش لەناوخۆی عێراقدا ئاسایی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، فڕۆکەخانەکانی عێراق لە كاتژمێر 9:00ی رۆژی 9ی تشرینی یەکەمەوە بۆ 24 کاتژمێر دادەخرێن ئەوەش بۆ ئەوەیە رێگری له‌ هه‌ركرده‌وه‌یه‌ك بکرێت، هەروەها ژووری باری لەناکاو پێکدەهێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەر دۆخێکی نەخوازراو کە لەرۆژی دەنگدا دێتەپێش.

بڕیارە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کۆتایی ئامادەکاریەکاندایە بۆ ئەو پڕۆسەیە.


AM:09:59:28/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت