له‌سه‌ر كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر راگری كۆلێجێك له‌كاره‌كه‌ی دورخرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عێراق راگری كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له زانكۆی ته‌له‌عفه‌ر له پۆسته‌كه‌ی لابرد و هۆكاره‌كه‌ش به‌شداریكردنی ئه‌و راگره‌یه له كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر كه تیایدا داواكرا عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه نه‌بیل كازم عه‌بدساحب، وه‌زیری خوێندنی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی عێراق فه‌رمانی ده‌ركردوه بۆ لابردنی راگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت له زانكۆی ته‌له‌عفه‌ر كه یه‌كێك بووه له به‌شداربوانی كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر.
وه‌زیری ناوبراو فه‌رمانی ئه‌وه‌شی ده‌ركردوه كه لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری به‌شداریكردنی ئه‌و راگره له كۆنگره‌كه‌دا بكرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە وەسام حەردان، میسال ئالوسی و سەحەر کەریم تائی کە سێ رێکخەر و بەشداربوی کۆنگرەی (السلام والاسترداد) بوونK دەرکردوە کە رۆژی هەینی لەهەولێر به به‌شداریی زیاترله 300 كه‌سایه‌تیی سوننه و شیعه بەڕێوەچوو و تیایدا داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل كرا.
PM:09:51:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت