به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوتری هاتوچۆی هه‌رێم کۆچی داویکرد
وێستگە نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و لیوا عومه‌ر شێخ حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوتری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم و هاتوچۆی سلێمانی دوای ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا کۆچی داویکرد.
عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ھاتوچۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مشه‌و كه‌سایه‌تی ناسراوی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشتری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم و سلێمانی، لیوا عومه‌ر شێخ حه‌سه‌ن دوای ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ کۆچی داویکرد".
ناوبراو پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی لیوا عومه‌ر حه‌سه‌ن كردوه و راشیگه‌یاندوه، "كۆچكردو بۆ هه‌میشه جێپه‌نجه و خزمه‌ته‌كانی له بواری هاتوچۆدا جێگای ڕێز‌و پێزانینن، ئه‌و هه‌میشه وه‌ك مامۆستا‌و برایه‌كی گه‌وره پێشه‌نگی هه‌مو ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان بو، بۆ پشودرێژی و ماندو نه‌ناسی".
PM:08:52:17/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 6096
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت