په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان: ئەگەر هاتنى بودجه به‌رده‌وام بێت پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستا ده‌ستپێده‌كات
وێستگە نیوز-
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وه‌رزى نوێی خوێندن مامۆستایان ژماره‌یه‌ك داواكارى ده‌ده‌نه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و له‌ئه‌گه‌رى جێبه‌جێنه‌كردنیشى ده‌ڵێن هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.
نه‌به‌رد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رانسه‌ری مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، ''جیاواز له ساڵانی پێش‌و ئه‌مساڵ كۆمه‌ڵێك داواكاری ده‌ده‌ینه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه‌خۆی ده‌بینێته‌وه له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ساڵی پێش‌و و گرنگیدان به‌كه‌رتی په‌روه‌رده كه له هه‌ره‌سهێنانی یه‌كجاره‌كی نزیكبوه‌ته‌وه.
باسیلەوەشکرد، ''كه‌وا جه‌خت له‌سه‌ر پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان ده‌كه‌ین كه راگیراوه‌و دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وت كراوه‌كانمان.''
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ڕایگەیاند، ''ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریان دابوو بازنه‌ی یه‌كه‌م و دوهه‌می خوێندن بكرێته‌وه، به‌ڵام لیژنه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی توشبوانی كۆرۆنا ڕازی نه‌بون، ئێستاش بڕیاره 14ی ئەیلول ده‌وامی فه‌رمی خوێندنگاكان بكرێنه‌وه و دیسان ده‌بێ لیژنه‌ی روبه‌ڕوبونه‌ی كۆرۆنا ره‌زامه‌ندی بده‌ن.''
ئەوەشیخستەڕوو، ئه‌گه‌ر هاتنی بودجه له به‌غداوه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایانیش ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
PM:11:47:24/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 1604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت