سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی: به‌م نزیكانه بودجه‌ی 2021 دێته په‌رله‌مانی كوردستان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بودجه‌ی 2021ی هه‌رێم له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات به زووترین كات ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت.
وتیشی: "چه‌ند بابه‌تێك بوونه هۆكاری دواكه‌وتنی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌وانه یه‌كلا نه‌بوونه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له به‌غدا كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رچاوی روون نه‌بوو له‌وه‌ی كه ئایا به‌غدا بودجه ده‌نێرێت یان نا، ئه‌گه‌ر ناردی چه‌ند ده‌نێرێت".
باسی له‌وه‌ش كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بودجه‌ی نه‌بووه، بۆیه ئاماده‌كردنی بودجه بۆ ئه‌م كابینه‌یه شتێكی تازه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه كاتی پێویست بوو تا بتوانێت بودجه‌ی خۆی ئاماده بكات".
ماوه‌ی زیاتر له دوو مانگه بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی ئه‌مساڵی نه‌ناردووه‌ته په‌رله‌مان.
AM:11:10:20/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 2236
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت