باوکی شەهیدێکی خۆپیشاندانەکانی کفری: یەکێتی مەدالیای کردە ملی بکوژی کوڕەکەمان و خەڵاتی کرد


وێستگه‌ نیوز ـ
کەسوکاری شەھیدێکی خۆپیشاندانەکەی کفری دژ بە خەڵاتکردنی تۆمەتباری کوشتنی کوڕەکەیان لەلایەن مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتییەوە گردبوونەوە دەکەن و دەشڵێن لەو حزبە دەکشێنەوە.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام 

محەمەد شکور، باوکی شڤان محەمەد کە یەکێک بو لەو گەنجانەی لە خۆپیشاندانەکەی کفری شەھیدکرا، لە گردبونەوەکەدا رایگەیاند: بەداخەوە لەلایەن یەکێتیەوە بکوژی کوڕەکەیان خەڵات دەکرێت و مەدالیا دەکرێتە ملی.
 
ئه‌وه‌شی وت: "یەکێتی حسابی بۆئێمە نەکردوە کە چەندین ساڵە خەباتی تیا دەکەین و شەھیدمان بۆ داوە و دوور لەھەر بەھایەکی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی بکوژی کوڕەکەمان خەڵات دەکەن".
 
ئەم گردبونەوەیە دوای ئەوە ھات کە لیوا عوسمان حەسەن، ناسراو بە "حاجی عوسمان" کە تۆمەتبارە بە تەقەکردن و کوشتنی شڤان محەمەد، لە خۆپیشاندانەکەی کفری، لە یادی دامەزراندنی ئەو حزبەدا لە مەڵبەندی گەرمیانەوە دەرکەوت و بە وتەی کەسوکاری ئەو شەھیدەی خۆپیشاندانەکان خەڵات کراوە.
 
محەمەد شکور، لەوبارەوە وتی: "بەڵێنەکانی یەکێتی بۆ رادەستکردنی تۆمەتباران و وەرگرتنەوەی خوێنی کوڕەکەمان جێبەجێ نەکران، بۆیە ئێمەش لەو حزبە دەکشێینەوە و یەکێتی بۆ ئەوانە جێدێڵین".


PM:01:22:03/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 6156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو