مەسرور بارزانی: هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی لە حکومەت بەرده‌وام بن


وێستگه‌ نیوز-
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردوام بن لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.

ئه‌مڕۆ یه‌كى حوزه‌یرانى 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشیگه‌یاند، پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ  و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە. 

هیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و هاوپەیمان لە حکومەت، بەردوام بن لە پشتیوانیکردنی کارنامەی هاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.


PM:01:15:01/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 2444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت