پارێزەری دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان: کەسێک قسەمان بەناوەوە دەکات

‌دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان

وێستگە نیوز-

پارێزەری فەرمی دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان دەڵێت، "لە ماوەی رابردوو بەرێزێک بەبێ ھیچ پاڵپشتیەکی یاسایی خۆی کردبووە قسەکەری دۆسیەکە ئەمەش بە ھەوڵێک دادەنێین بۆ بەلارێدابردن" ئاماژەی بەوەشکردووە، " دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان رای گشتی کردە دوو بەرەی دژ بەیەک".


لە پەیامێکدا کە وێنەیەکی گەشتووە بە وێستگە نیوز، ھەرێم رەفعەت بیرەباتی پارێزەری دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان ئاماژەی بەوەکردووە، "ئێمە وەک پارێزەری فەرمی و یاسایی دۆسیەکە لەسەرەتای دەستگیرکردنیانەوە دقیق رۆژێک دوای دەستگیرکردنیان لەرێگەی بەڕێز ھاوسەری یەکێک لەگیراوەکان(شێروان شێروانی)ەوە پەیوەندیمان پێوەکرا بۆ بوون بەپارێزەری، ڕۆژی دواتر سەردانی دادگا و ئاسایشی دھۆکمان کردووە".

ئەوەشدەخاتەڕوو، " لە ماوەی رابردوو بەرێزێک بەبێ ھیچ پاڵپشتیەکی یاسایی خۆی کردبووە قسەکەری دۆسیەکە ئەمەش بە ھەوڵێک دادەنێین بۆ بەلارێدابردن و پەردەپۆشی ناحەقی و نایاسایی بوونی دۆسیەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی پێداچوونەوەی بریارەکە،ھەر ئەم بەرێزە قسەکانی ووردکردەوە بۆ کاتی تحقیق،گوایە ئێمە پارێزەری دۆسیەکە لەگەڵ بریکاردارم واژۆمان کردووە لەسەر دانپێدنانەکە،ئەمە و قسەکانی تر دوورە لەراستیەوە،ئەو بەرێزە دوور و نزیک ئاگاداری وردەکاری دۆسیەکە نیە".

پەیامێک لە پارێزەری فەرمی دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان

بۆ/دەزگاکانی راگەیاندن

ئاشکرایە دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان رای گشتی کردە دوو بەرەی دژ بەیەک،دەزگا و دامەزراوەکانی ھەرێمیش بەھەمان شێوە.
لە ئاستی دەرەوەشدا وڵاتانی پاڵپشت لە ئازادی رادەربرین و کاری میدیایی و مافەکانی مرۆڤیش بەروونی ھەڵوێستی خۆیان گەیاندە حکومەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی ھەرێم بۆ پشتیوانی حوکمدراوانی بادینان.

ئێمە وەک پارێزەری فەرمی و یاسایی دۆسیەکە لەسەرەتای دەستگیرکردنیانەوە دقیق رۆژێک دوای دەستگیرکردنیان لەرێگەی بەڕێز ھاوسەری یەکێک لەگیراوەکان(شێروان شێروانی)ەوە پەیوەندیمان پێوەکرا بۆ بوون بەپارێزەری،ڕۆژی دواتر سەردانی دادگا و ئاسایشی دھۆکمان کرد لەرووی یاساییەوە سەرەرای رێگری و مماتەلە کردن بە دۆسیە و دیتنی بریکاردارم
رێکارە یاساییەکانمان گرتە بەر.

بەداخەوە لە ماوەی رابردوو بەرێزێک بەبێ ھیچ پاڵپشتیەکی یاسایی خۆی کردبووە قسەکەری دۆسیەکە ئەمەش بە ھەوڵێک دادەنێین بۆ بەلارێدابردن و پەردەپۆشی ناحەقی و نایاسایی بوونی دۆسیەکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی پێداچوونەوەی بریارەکە،ھەر ئەم بەرێزە قسەکانی ووردکردەوە بۆ کاتی تحقیق،گوایە ئێمە پارێزەری دۆسیەکە لەگەڵ بریکاردارم واژۆمان کردووە لەسەر دانپێدنانەکە،ئەمە و قسەکانی تر دوورە لەراستیەوە،ئەو بەرێزە دوور و نزیک ئاگاداری وردەکاری دۆسیەکە نیە.

بۆیە داوا لەدەزگاکانی راگەیاندن دەکەین تاکو کۆتایی دۆسیەکە بە ئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکە بکەن،خۆیان دووربگرن و نەبنە سەکۆی کەسانێک کە بەشێوەیەک لە شێوەکان دەچنە بەرەی دژایەتی حکومدراوان.

پێویستە بۆ ھەر زانیارییەک بگەرێنەوە لای پارێزەری فەرمی و یاسایی دۆسیەکە.

لەگەڵ ڕێزی زۆر

پارێزەری فەرمی و یاسایی
دۆسیەی(حوکمدراوانی بادینان)
ھەرێم رفعت بیرەباتی


PM:10:30:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت