بۆ یەكەمجار وێستگەنیوز ناوی كاندیدانی یەكێتی و گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەكاتەوە

‌بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتی


وێستگەنیوز- پشتیوان جەمال

یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق 50 كاندیدیان لە هاوپەیمان كوردستانی ئامادەكردووە.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

بەپێی لیستی ئەو ناوانەی تایبەت دەست وێستگەنیوز كەوتوون، یەكێتی و گۆڕان كۆتا لیستی ناوەكانیان كۆتایی پێهێناوە و رادەستی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن كراون كە لەهەرێمی كوردستان و ناوچە ناكۆكەكان بەشداری دەكەن.

پێشتریش وێستگەنیوز بڵاویكردەوە كە جگە لە لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكانی یەكێتی هیچ سەركردەیەكی یەكێتی ئاگاداری ناوی كاندیدی حیزبەكەیان نین، دواتریش هەندێك سەركردەی یەكێتی پشتڕاستی ئەو زانیارییەیان كردەوە.

هاوپەیمانی كوردستانی لەلایەن لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت.


PM:08:23:11/05/2021










ئه‌م بابه‌ته 22384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو