سلێمانی.. خەرجنەکردنی پارە بۆتە هەڕەشە لەسەر لەناوچوونی سێ ملیۆن داری باخچەکان

‌سلێمانی

وێستگە نیوز-

عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "بەھۆی دابیینەکردنی یەک ملیار دینارەوە سەدان ھەزاران درەختی سلێمانی لەبەردەم مەترسی وشک بونە"، دەشڵێت،"ئەوەی ساڵانێکە بونیاددراوە خەریکە لە نێو دەچێت".


عەلی حەمەساڵح، ئەندام پەلەمانی کوردستان لە ئەژماری خۆی لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، "ڕێژەی درەخت و سەوزایی لە سلێمانی لە ئاستێکی زۆر باشدایە، بەڵام بەھۆی دابیننەکردنی یەک ملیار و 100 ملیۆن دینارەوە  بۆ ئاودان مەترسی وشکبونی سەدان ھەزار درەخت ھەیە، ئێستا نوسراوی تەرخانکردنی ئەم پارە لە وەزارەتی دارایەوە بەرزکراوەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران".

دەشڵێت. "داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران کردوە کە ئەم پارە تەرخان بکات". بە وتەی عەلی حەمەساڵح بەھۆی یەک ملیار دینارەوە ئەوەی ساڵانێکە بونیاددراوە و بەھایەکی زۆر گەورەتری لە پارە ھەیە خەریکە لە نێو دەچێت.

ئەو ئاماژەی بەوەشکردووە. "لێرەوە ڕایدەگەیەنم ئەگەر لە زووترین کاتدا ئەم پارەیە دابیننەکرێت لەلایەن حکومەت و ئەوانەی دەسەڵات و زەوی ئەم شارەیان بەدەستە، ناھێڵین ئەم دارانە وشک ببێ، توانای خۆمان زۆر سنوردارە بەڵام لە پێناو ئەم درەختانەدا سواڵ دەکەین و ناھێڵین وشک ببێت".

لە سنوری سەرۆکاتی شارەوانی سلێمانی 650 باخچە و 12 پارک هەن لەگەڵ پارکی هەواری شار، هاوکات 330 بلوار هەن و لە ژمارە باخچە و ناوچە سەوزاییەدا نزیکەی سێ ملیۆن دار چێندراون.


PM:06:22:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت