بەگوێرەی ئەم خشتەیە سبەی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە


وێستگەنیوز-

بەگوێرەی خشتەیەک کە رۆژەکانی جەژنی رەمەزانی تێدا دیاریکراوە لەماوەی 40 ساڵی رابردودا بە دەگمەن دووجار مانگی رەمەزان بەدوای یەکدا (30) رۆژ بووە و ساڵی رابردووش مانگی رەمەزان (30) رۆژی تەواو كردووە، بەو پێیە بێت سبەی چوارشەممە ئەگەری هەیە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت.

بەگوێرەی ئەو خشتەیە كەوێنەیەکی دەست وێستگەنیوز کەوتووە، لەساڵی (1981)ـەوە تا ساڵی (2020) بە دەگمەن حاڵەتی دووبارەی (30) رۆژی مانگی رەمەزان هەبووە، هەروەها لەم ساڵانەی دوایی (3) ساڵ مانگی رەمەزان (29) رۆژ بووە، ئینجا ساڵێك مانگی رەمەزانی تەواو روویداوە كە لە (30) رۆژ پێكهاتووە.

لای خۆیەوە وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری هه‌رێمی كورستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی ئایاری 2021 كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی 29ی مانگی ره‌مه‌زان، لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌دیوانی وه‌زاره‌ت كۆده‌بێته‌وه‌ و كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئێوارە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاریدەکرێت.

پەیوەست بەم بابەتەش لوقمان حەوێز، ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی لە تێکساس لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، بەگوێرەی لێکدانەوەی زانستییەکان، سبەی چوارشەممە ڕۆژێکی نوێ دەبێت لە مانگێکی نوێ و "درێژکراوەی ئەم مانگە نیە کە مانگی ڕەمەزانە".

هـ.هـ
لا يتوفر وصف.
لا يتوفر وصف.


AM:11:56:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 63340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو