هه‌ڕه‌شه‌ى" كوشتن" له كاندیدێكى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ده‌كرێت
وێستگه نیوز-سروه ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، نامه‌یه‌كى هه‌ڕه‌شه ئامێز كه فیشه‌كێكى تێدابووه به‌ده‌رگاى ماڵه‌كه‌مه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه پلان بۆ داڕێژراووه و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌نگى كورده له كه‌ركووك.
حه‌سه‌ن شێخانى، مامۆستاى زانكۆ و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، دوێنێ دواى نانخواردن له ده‌ره‌وه بووم گه‌ڕامه‌وه خۆم ئاماده‌كرد بۆ نوێژى شه‌وان له ده‌رگاى ماڵه‌كه‌م ئه‌و نامه‌یه‌م بینى له دیوى ده‌ره‌وه‌ى ده‌رگاكه به‌ستراوه، به‌ڵام كراوه‌ته دیوى ژووره‌وه كه نامه‌كه فیشه‌كێك و نامه‌یه‌كى هه‌ڕه‌شه ئامێزى تێدابووه كه‌نوسراوه، لێره بڕۆ مه‌مێنه‌ره‌وه".
ناوبراو كه كاندیده بۆ بازنه‌ى دووى كه‌ركووك له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، رێكاره یاساییه‌كانم ئه‌نجامداوه و سكاڵام تۆماركردووه هێزه ئه‌منییه‌كانم ئاگاداركردۆته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئه‌مه كێیه هه‌ڕه‌شه له كورد و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان ده‌كات له‌م شاره؟
له‌باره‌ى گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان و بوونى هه‌ڕه‌شه‌ى پێشووتر ئه‌و ئه‌نداامه‌ى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه ئیسلامى وتى، له‌م گه‌ڕه‌كه دراوسێكانمان توركمان و كورد و عه‌ره‌بن له ئاستى مه‌ڵبه‌ندیش عه‌ره‌بى تێدایه، ئێمه هیچ كێشه‌ى نه‌ته‌وه‌ى و مه‌زهه‌بى و عه‌شایه‌ریمان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سیك نیه، چه‌ندین ساڵ له‌م شاره ده‌ژین.
سه‌باره‌ت به هۆكارى هه‌ڕه‌شه‌كردن لێى ده‌ڵێت، مامۆستاى زانكۆم ئه‌و ره‌خنانه‌ى گرتوومه له‌م شاره، ئه‌وه‌یه پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن سته‌مى لێده‌كرێ، له‌یاساكه‌دا كورد سته‌مى لێ ده‌كرێت ره‌خنه‌م له ئیداره‌ى ئه‌م شاره گرتووه، باسى ئه‌وه‌م كردووه كه كوورد په‌راوێز خراوه له‌م شاره و فه‌رامۆش كراوه، هه‌روه‌ها به‌غدا خۆى ده‌دزێته‌وه له ڕێككه‌وتنه‌كه كه ده‌بوایه ساڵى 2019 رێككه‌وتنى به‌غدا و هه‌ولێر سه‌ربگرێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له ئێستاوه كاندیده‌كانى كورد بترسێنن و ده‌نگى كورد كه‌م بكه‌نه‌وه خۆیان بڵێن زۆرینه‌ین له‌م شاره‌دا ئێمه وا تێده‌گه‌ین، كه ده‌یانه‌وێت كورد له پرۆسه‌ى سیاسى كه‌ركوك و عیراق دوربكه‌نه‌وه.
حه‌سه‌ن شێخانى رونیكرده‌وه، من كاندیدم له بازنه‌ى دووى كه‌ركووك، هه‌ڕه‌شه‌كه‌ش سیاسییه كێشه‌ى شه‌خسیم له‌گه‌ڵ كه‌سدا نیه، به پرۆسه‌ى پلان بۆ دارێژراو كوردیان كه‌م كردۆته‌وه له كه‌ركووك.
ئه‌و له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى دیكه كه پێشتر لێى كرابێ رونیكرده‌وه، پێشتر له ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه جیاوازه به فیشه‌ك له‌ناو نامه و نوسراوێك ئه‌مه دیاره به‌رنامه ڕێژبووه، له‌به‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ى من بووه كه داوام كردووه به زۆرینه‌و كه‌مینه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردا نه‌كرێت.
سه‌باره‌ت به بوونى كامێراى چاوزدێرى له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى و بینینى ئه‌و كه‌سه‌ى نامه‌كه‌ى دناوه ده‌ڵێت، من دوێنێ كامێراى چاودێریم داناوه به‌ڵام دراوسێكانمان كامێراى چاودێریان هه‌یانه‌و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه ئه‌كات تا ئێستا هیچ نه‌وتراوه زانیارى له‌وه‌ى كه كێ ئه‌م كاره‌ى كردووه؟.
AM:11:38:11/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 11444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت