سه‌در داوایه‌كی به‌ په‌له‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كات

‌موقتەدا سەدر، رێبەری‌ رەوتی‌ سەدر

وێستگه‌ نیوز ـ
موقتەدا سەدر، داوا لەحکومەتی‌ عیراق دەکات، تاوانبارانی‌ کوشتنی‌ چالاکان بەپەلە ببرێنە بەردەم  دادگا و داواش دەکات لە بەرامبەر ئەو دۆخەشدا دەروونیان کۆنتڕۆڵ بکەن و ئارام بن.



موقتەدا سەدر، رێبەری‌ رەوتی‌ سەدر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی‌ بەوە کرد، مەرجی‌ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان کە دەبێت هەموان پێوەی‌ پابەندبن لەچوارچێوەی‌ شەرعیەت و عەقڵانیەت و کۆمەڵایەتی‌ و نیشتیمانیدا بێت.  

لەبارەی‌ کوشتنی‌ چالاکانیشەوە موقته‌دا سه‌در وتوویه‌تی، "ئەو کردەوانە کاری‌ ترسنۆکەکانە ئەوانەی‌ کە دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی‌ هاوڵاتی‌ و نیشتیمان بگەیەنن".  

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داواش لە حکومەت دەکات تاوانباران بدرێنە دادگا و سزای‌ دادپەروەرانە بدرێن و هەروەها داواش لە هەمووان دەکات کۆنتڕۆڵی‌ خۆیان بکەن و ئارام بن.  

سەدر وتوشیەتی‌: "ئێستا دەڵێم و پێشتریش باسم کردووە لەگەڵ نزیکبوونەوەی‌ هەر پڕۆسەیەکی‌ دیموکراتیدا، دژایەتیەکانی‌ هێزی‌ شەڕ لەدژیان بەدەردەکەوێت ئەوەش بەکوشتن و تۆقاندن و بڵاوکردنەوەی‌ پڕوپاگەندە بەڵام ئەوان لەوانە بەهێزترن".  


PM:12:01:10/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 5952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت