عه‌لى حه‌مه ساڵح: بەبێ ئاگاداری پەروەردە دەیانەوێت حەوت خوێندنگای ناو سلێمانى بفرۆشن
وێستگه نیوز-
په‌رله‌مانتارێكى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له سلێمانی ھەشت ھەزار دۆنم زەوی بەنایاسای تەخاشان و پەخاشانی پێکراو فرۆشرا.کەس دێڕێکی نەوت، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ئێستاش بەبێ ئاگاداری پەروەردە دەیانەوێت حەوت خوێندنگای ناو شار بفرۆشن "قبوڵ ناکەین".
عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاند، له سلێمانی ھەشت ھەزار دۆنم زەوی بەنایاسای تەخاشان و پەخاشانی پێکراو فرۆشرا.کەس دێڕێکی نەوت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ئێستاش بەبێ ئاگاداری پەروەردە دەیانەوێت حەوت خوێندنگای ناو شار بفرۆشن "قبوڵ ناکەین".
ئه‌وه‌شى خستۆته ڕوو، بە دڵنیایی ناھێڵین ئەم قوتابخانانەش بفرۆشرێت! بەبێ ئاگاداری پەرورەردە، بەبێ بەدیلی باشتر‌و بە شێوەی نایاسایی، یۆیە ئەمە بۆ ئێمە شەڕە.
عه‌لى حه‌مه ساڵح ئاماژه به‌ناوى قوتابخانه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، هه‌ریه‌ك له قوتابخانه‌ى سەڵاحەددین و شەھید جەمال تاھیرن كه دیارترینیانن.
AM:11:40:10/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 3652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت