حكومه‌تی هه‌رێم نۆ به‌نداوی گه‌وره‌ بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست ده‌كات

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، کە لە هەرێم نۆ بەنداوی گەورە بۆ ئاو دروستدەکەن و سیستمی دروستکردنەکەیان لەسەر سیستمی PPP دەبێت.



راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە راگەیانراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی دروستکردنی بەنداوی ستراتیژی و پرۆژەی ئاودێری گەورە لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی سیستەمی PPP "هاوبەشیکردنی هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت" تاوتوێکراوە.

ئەوەش هاتووە، کە بڕیاریانداوە دەرگای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووی ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت لەم بوارەدا پرۆپۆزەلی تایبەتی خۆیان پێشکەشی وەزارەت بکەن؛ بکەنەوە بەمەبەستی دروستکردنی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێریە گەورەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمساڵ ئەگەری وشکەساڵی لە هەرێمدا هەیە و دوو رۆژ بەر لە ئێستاش بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئاوی گلدراوە و پڕۆژەکانی سەر رووبارەكان و لێدانی چەندین بیر، ئەمساڵ ھەرێم كێشەی بێ ئاوی بۆ خواردنەوە بۆ دروستنابێت، دەشڵێت، "بۆ وشكەساڵیش حكومەت پلانی داناوە و جێبەجێكردنیشی پێویستی بە 20 ملیار دینار ھەیە".


AM:08:52:10/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو