شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بێ ئاگایی خۆی لەدیاریکردنی کاندیدانی یەکێتی رادەگەیەنێت

‌شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

وێستگەنیوز-

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایدەگەیەنێت، هەرچەندە پێشوتر لەناو کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتییەوە زانیارییەکانی دزەیان دەکردەوە و بڵاودەکرایەوە، بەڵام "شوکور بۆ خوا پێ ئەچێت کە یەکێتی چارەسەری ئەو کێشەیەی کردبێت و ئەوەتا ئەوەندە ( سڕ قایم  ) و نهێنی پارێز بووبێت کە تەنانەت ناوی کاندیدەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی عیراق نەک هەر نەداتە کارگێرو مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی بەڵکو نەشیداتە خودی کاندیدەکانیش".

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەنوسینێکدا کەلەپەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوک بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەشکردوە، "کاکە نە وا و نە واش..لە چەند ساڵی ڕابووردووەوە تا وەکو پێرێ، یەک لە کێشە گەورەکانی ناو یەکێتی دزە پێکردنی هەواڵ بووە، زۆر جار هەر لە ناو کۆبونەوەکانەوە هەموو وردەکاریەکانی ناو دانیشتنەکە بە ئەنواعی ترش و خوێ و بەهاراتی جۆراوجۆرەوە دزەی پێ ئەکرا و بڵاو ئەکرایەوە".

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەک ئاماژەیەک بۆ بێ ئاگایی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و سەرکردایەتی لەدیاریکردنی کاندیدەکان ئاماژەی بەوەشکردوە، "شوکور بۆ خوا پێ ئەچێت کە یەکێتی چارەسەری ئەو کێشەیەی کردبێت و ئەوەتا ئەوەندە ( سڕ قایم  ) و نهێنی پارێز بووبێت کە تەنانەت ناوی کاندیدەکانی خۆی بۆ هەڵبژاردنی عیراق نەک هەر نەداتە کارگێرو مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی بەڵکو نەشیداتە خودی کاندیدەکانیش".

ئەوەشی خستوەتەڕو، "هەقی خۆیەتی نانێک بخوێن و دە نان بکەینە خێر بۆ کاکە مارک زوکربێرگی خاوەنی فەیسبووک، خۆ ئەگەر فەیسبووک نەبووایە قەد نەمان ئەزانی پەیوەندی نێوان حزبەکەمان و موزەمبیق لە چ ئاستێکدایە و هاوپەیمانێتیەکەمان لەگەڵ کیم جونگ بەکوێ گەیوە".

لەماوەی دوو رۆژی رابردودا ژمارەیەک سەرکردەی دیاری یەکێتی ناڕەزایی خۆیان لەشێوازی دیاریکردنی کاندیدانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن هاوسەرۆکایەتی حزبەکەیانەوە دەربڕیووە.

1ی ئایار یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانیەتییەکیان بەناوی "هاوپەیمانی کوردستان" بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکهێنا کە بڕیارە 10-10-2021 بەڕێوەبچێت، لەسەر ئەو رێککەوتنەش یەکێتی ژمارەیەک کاندیدی حزبەکەی لەبازنەکان بۆ کاندیدانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکشێنێتەوە و هەردوولا کار بۆ سەرکەوتنی کاندیدە هاوبەشەکانیان دەکەن.

هـ.هـ


PM:08:47:03/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 5172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو