لاهور شێخ جەنگی سەرۆکایەتی لیستی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان دەکات


وێستگەنیوز-

میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دروستکردنی هاوپەیمانی کوردستان رێککەوتن، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەکێتی سەرۆکایەتی لیستەکە دەکات.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندوە، "سەرۆكی لیستی هاوبەشی یەكێتی‌و گۆڕان لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی ی.ن.ك دەبێت".

ئێوارەی ئەمڕۆش ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "هاوپەیمانیی کوردستان" کە هاوپەیمانێتیی یەکێتی و گۆڕانە بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 10-10-2021 بەفەرمی تۆمارکرا، بەو پێیەش ئەو دوو حزبە لەهەر بازنەیەکی هەڵبژاردن چەند کاندیدێكی هاوبەشیان دەبێت و بەیەوە کار بۆ سەرکەوتنیان دەکەن.

بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە ئەمڕۆ 1ی ئایار دەرچووە باس لەوەشکراوە، ئەنجومەنی کۆمسیاران بەگوێرەی  مادده‌ى 29ى یاساى حزبه‌ سیاسیه‌کان و ژماره‌ 36ى ساڵى 2015 و ڕێوشوێنه‌کانى هاوپه‌یمانى و یه‌کگرتن ژماره‌ 2ى ساڵى 2020، به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ ڕه‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ى یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ ناونیشانى (هاوپه‌یمانى کوردستان).

هـ.هـ


PM:10:47:01/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 6828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو