‌زەردەچەوە و بیبەری ڕەش: دووانەیەکی سروشتیی بەهێز بۆ تەندروستیی ریخۆڵە و خۆپاراستن

وێستگە ستایل-

زەردەچەوە و بیبەری ڕەش: دووانەیەکی سروشتیی بەهێز بۆ تەندروستیی ریخۆڵە و خۆپاراستن

وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان

توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە تێکەڵکردنی "زەردەچەوە" لەگەڵ "بیبەری ڕەش" دەبێتە هۆی باشتر مژینی ماددەی "کیرکۆمین" (پێکهاتە چالاکەکەی زەردەچەوە) لەلایەن جەستەوە، ئەمەش کاریگەرییە دژە هەوکردنەکەی چەند هێندە زیاد دەکات.

بەبێ بیبەری ڕەش، جەستە توانایەکی کمی هەیە بۆ سوودوەرگرتن لە زەردەچەوە، بەڵام کاتێک بەیەکەوە دەخورێن، ئەم دووانەیە دەکرێت یارمەتیدەرێکی بەهێز بن بۆ تەندروستیی ڕیخۆڵە، کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان و ڕەنگە کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و هەندێک جۆری شێرپەنجە.

ئەم تێکەڵەیە کە لە چێشتلێنانی ڕۆژهەڵاتیدا زۆر باوە، ئاسانە بۆ بەکارهێنان لە شۆربا، چێشت و چایدا. بۆ ئەو کەسانەی گرنگی بە تەندروستی و خۆپاراستن دەدەن، گونجاندنی ئەم دووانەیە لە ژەمە ڕۆژانەکاندا هەنگاوێکی کردەیی و زانستییە بۆ تەندروستییەکی باشتر.


PM:06:21:10/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل