هۆکارەکانی قڵیشی کۆم چییە ؟
وێستگە ستایل-
قڵیشی کۆم درزێکی بچووکە لە ناوپۆشی ناوەوەی کۆمدا ڕوودەدات، ئەم درزانە دەکرێت ببنە هۆی ئازار، ناڕەحەتی و خوێنبەربوون لە کاتی پیساییکردندا، قڵیشی کۆم حاڵەتێکی باوە لە نێو خەڵکیدا و زۆربەی کات بە خواردنی خۆراکە ڕیشاڵییەکان یاخود گەرماوکردن لە ئاوی گەرمدا چارەسەر دەبێت بەڵام هەندێک جار ئەم حاڵەتە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، دکتۆر فاروق حەسەن فەرەج پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەم باسەدا هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە قڵیشی کۆم ڕووندەکاتەوە کە بریتین لە :
1- تێپەڕبوونی پیسایی ڕەق و گەورە بە کۆمدا.
2- قەبزی و زەخت کردن لەکاتی WC .
3- سکچوونی درێژخایەن.
4- منداڵبوونی سروشتی.
5- هەندێک نەخۆشی وەکو شێرپەنجەی کۆم، نەخۆشی کرۆن.
- هەر کاتێک ئازار هەبوو لەکاتی پیساییکردندا یاخود خوێن هەبوو پێویستە سەردانی پزیشکی نەشتەرگەری بکرێت.
PM:06:48:14/08/2025
ئهم بابهته 960
جار خوێنراوهتهوه