توێژینه‌وه‌یه‌ك: ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نییه كه باسده‌كرێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ده‌رمانی به‌ناوبانگی تایبه‌ت به دابه‌زاندنی كێش"ئۆزه‌مبیك"ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌و جۆره نییه كه باسده‌كرێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن نۆرینگه‌كانی "كلیڤلاند" ئه‌نجامدراوه تیایدا داتا له‌سه‌ر 8000 نه‌خۆشی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجامدراوه كه گرفتی قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاددیان هه‌یه و ده‌رمانه‌كانی"ئۆزه‌مبیك" و" یگۆفی" و" مۆنجارۆ" یان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌كارهێناوه.
ده‌ركه‌وتوه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌یان به‌كارهێناوه كه‌متر له %50 ی كێشیان داگرتوه به‌راورد به‌و ڕێژه‌یه‌ی پێشتر توێژینه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی ده‌رمان پێشكه‌شیان كردوه و به‌نزیكه‌ی %40 ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌یان به‌كارهێناوه وه‌ستاون له‌به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌رمانه‌كه له‌سه‌ر ته‌ندروستی و توشبوون به گرفتی گه‌ده و له‌هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا بینایی چاوه‌كانیان له‌ده‌ستداوه.
دكتۆر هامل گاسویان توێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌یه وتویه‌تی" ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه، به‌كارهێنانی ده‌رمانی دابه‌زاندنی كێش به‌هه‌ڕه‌مه‌كی و وه‌ستانی كتوپڕی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بێت، بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌نجامی گونجاو پێویسته به‌ڕاوێژی پزیشك و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ده‌رمانه‌كه به‌كاربهێندرێت.
PM:05:11:15/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه